Erbil 38°C سێشەممە 01 تەمووز 11:31

سیمیۆنی: نیگه‌رانین به‌سه‌رنه‌كه‌وتنمان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ

کوردستان TV
100%


 دیێگۆ سیمیۆنی ئەرژەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە پرێس كۆنفرانسێكدا داخ و نیگەرانی خۆی دەربڕی بەوەی نەیانتوانی سەركەوتن تۆماربكەن و نەگەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ.
 ڕاهێنەرەكە گوتیشی، لە هەر یاریەك ئامانجی یەكەمی ئێمە بردنەوەیە، ئەگەر بەم ئامانجە نەگەین، دەبێت بزانین ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كردووە یان نا كە ئەمەش لە پلەی دووەمی ئامانجەكانمانەو دەبێت شانازی بكەین بەوەی بە تەواویی هەوڵی خۆمان داوەو یاریەكی باشمان كردووە.
 سیمیۆنی ئاشكراشی كرد كە لە یاریەكەدا تیپەكەی بە شێوەیەكی بەهێز یاری كردو دەرفەتی باشیان بۆ ڕەخسا بۆ گۆڵ تۆماركردن بە تایبەتی لە گێمی دووەم، بەڵام یاریزانان نەیانتوانی دەرفەتەكان بە ڕێكی بقۆزنەوە، بۆیە ئەنجامی یاریەكە لەبەرژەوەندی ئەوان نەبوو و نەگەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.