یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رده‌وامه له شكاندنی ژماره پێوانه‌ییه‌كان له ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، تیپه مه‌دریدیه‌كه دوای بڕینی به‌ربه‌ستی چێلسی بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ریاڵ مه‌درید له رابردوو توانیویه‌تی سێزده جار براوه‌ی نازناوی چامپیۆنس لیگ بێت و له پێشه‌نگ دێت، دوایین نازناو له وه‌رزی دووهه‌زاروحه‌ڤده دووهه‌زاروهه‌ژده بوو كه به‌ده‌ستیهێنا.
هه‌روه‌ها یانه‌ی شاهانه به دوورخستنه‌وه‌ی چێلسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو بۆ پێنجه‌مین جاره تیپی پاڵه‌وان له ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنز لیگ دوورده‌خاته‌وه.
به پێی ئاماره‌كانی تۆڕی ئۆبتا بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، ریاڵ مه‌درید له ساڵی نه‌وه‌دوهه‌شت برۆسیا دۆرتمۆندی پاڵه‌وانی دوورخسته‌وه.
هه‌روه‌ها له ساڵی دووهه‌زار مانچسته‌ریونایتدی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی دوورخسته‌وه، دواتر له سالی دووهه‌زارودوو بایرن میونشنی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی دوورخسته‌وه، له سالی دووهه‌زاروچوارده جارێكی دیكه بایرن میونشنی له قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی دوورخسته‌وه.
له‌م وه‌رزه‌شدا یانه مه‌دریدیه‌كه توانی چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو له ركابه‌رییه‌كان دووربخاته‌وه، هه‌روه‌ها شان به‌شانی ژماره پێوانه‌ییه‌كانی ریال مه‌درید، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتالی و راهێنه‌ری یانه‌كه توانی بۆ هه‌شته‌مین جار تیپه‌كانی بگه‌یه‌نێته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و ژماره‌كانی له كاروانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ پیب گواردیۆلای ئیسپانی و خۆزی مۆرینیۆی پورتوگالی یه‌كسان بكاته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی یاریزانانیش كه‌ریم بنزیمای فه‌ره‌نسی تاكه یاریزانی فه‌رنسیه كۆی گۆڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته دوازده گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌دا.
ریال مه‌درید به‌رده‌وامه له شكاندنی ژماره پێوانه‌ییه‌كان له ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.