هێرشبه‌ری به‌ناوبانگی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌هۆی پێكان ماوه‌یه‌كه له یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه، له نۆزده‌ی ئه‌م مانگه‌و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتالیا، هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان و ئینته‌رمیلان له یاری دێربی میلانۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یاری چوون به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری میلان به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی دووچاری ئه‌ژنۆی هاتووه بۆ ده رۆژی دیكه له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
له‌مباره‌وه ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه تیمی پزیشكی میلان به‌رده‌وامن له چاره‌سه‌ركردنی ئیبراهیمۆڤیچ، به‌ڵام ئه‌و تا ئێستا به‌ته‌واوی له‌پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بۆته‌وه‌و بۆ ده رۆژی دیكه له یاریگاكان داده‌بڕێ، به‌مه‌ش ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بۆ هه‌ردوو یاری داهاتووی ڕۆسۆنێری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی جه‌نه‌واو لاتسیۆ له خولی ئیتالیا‌و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان ئاماده نابێت، ئیبراهیمۆڤیچ له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ میلان به‌شداری له نۆزده یاری كردوه‌و هه‌شت گۆلی تۆماركردوه‌و دوو گۆلیشی بۆ هاوكارانی دروستكردووه.
میلان: ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژی دیكه له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.