Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:21

ئەمریكا چەكی قورس دەداتە ئۆكراینا

سه‌ربازانی ئۆكراینا له‌ نزیك تانكێكی تێكشكاوی رووسیا وه‌ستاون
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی كۆشكی سپی،دوێنێ چوارشەممە جۆبایدن ،سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە كە یارمەتی سەربازی نۆی كە خۆی لەكەل و پەلی قورس دەبینێتەوە بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار رەوانەی ئۆكراینا دەكەن.
هاوكات فەرەنسا كەل و پەلی سەربازی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ داوەتە ئۆكراینا.
لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جۆبایدن،سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلینسكی،سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاندووە كە هاوكارییە سەربازییەكان زریپۆش و تۆپهاوێژو فڕۆكە لە خۆ دەگرێت.
واشنتن جەختی لەوەكردۆتەوە كە ئامانج لەم هاوكارییە نوێیە،بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆكراینایە بۆ رووبەرووبوونەوەی هێرشی بەرفراوانی سوپای رووسیا لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە.

ئاژانسه‌كان

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.