ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بە گرێبەستی کۆن بۆ کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل و گوتهبێژی هاتووچۆی ههولێریش روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 14 ى 4 ى 2022، فازڵ حاجی گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بە گرێبەستی کۆن و لەڕۆژی یەکشە ممەی ههفتهی داهاتوو، بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێل و گواستنەوەی خاوەندارێتی تەنھا کار بە گرێبەستی ئەلکترۆنی دەکرێت.
گرێبەستی ئەلکترۆنی گرێبەستێکی باوەڕپێکراوە و سنوری بۆدیاری کراوە کەمانگێکە بۆ ئوتومبێلی بەکارهاتووی تۆمارکراو، ماوەی 60 رۆژیش بۆ ئۆتۆمبێلی بەکارھاتوو یان بەکارنەھاتووی تۆمارنەکراو و دەبێت لەماوەی دیاری کراو کارەکانی تۆمارکردن یان گۆڕینی خاوەندارێتی ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.