ڕووداوێكی هاتووچۆ لهههولێر گیان لهدهستدانی لێكهوتهوه.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بهرێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر 1:30 ی بەرەبەیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه 14 ى 4 ى 2022، لەسەر شەقامی 120مەتری، لەنزیك بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبیلێكی نیسان ماكسیمای تایبەت كە شۆفێرو سەرنشینێكی تێدابوو بەخێراییەكی زۆرەوە لەدیوی فڕۆكەخانەی هەولێر بەئاراستەی ڕێگای كەركوك دەڕۆیشت، لەناكاو بەهۆی تیژڕۆییەكەی كۆنترۆلی لەدەستدا و بەرەو ڕاگری سەر ناوبڕەی شەقامەكە ڕۆیشت و خۆی پیاكێشا.
فازڵ حاجی دهشڵێت، دواتر ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشا بەدوو ستونی كارەبا یەك لەدوای یەك، كە دووری نێوان ستونەكانی كارەبا نزیكەی 70مەترە، دواتریش بەردەوام بوو تاكو گەیشتە ستونی سێیەم و خۆی بەویشدا كێشا ئینجا وەستا.
گوتهبێژی هاتووچۆی ههولێر راشیدهگهێنێت، لەدەرەنجامی ڕووداوەكەدا شوفێرەكە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێكیش بەسەختی برینداربوو، سێ ستونی كارەباش كەوت و 75 مەتر گاردێلی ڕێگایەكە تێكچوو.
فازڵ حاجی ئاماژه بهوهشدهكات، بڕی زیانەكان و دووری نێوان ستونەكان و كەوتنیان و كەوتنی ئەو هەمو گاردرێلە خۆی گەواهیدەری خێرایی ئۆتۆمبێلەكەیە بەر لەڕوداوەكە، هەر كەسێك بەو شوێنە تێپەڕێت لەكاتی ئێستا و زیانەكان ببینێت، بەهۆی نزیكی شوێنەكە لە فڕگەی فڕۆكەخانەی هەولێر، لەوانەیە وای بۆ بچێت فڕۆكەیەك لەو شوێنە كەوتبێت.
ههولێر.. رووداوێكی سهختی هاتووچۆ گیان لهدهستدانی لێكهوتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.