Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 12:21

خەڵكی عێراق قەرەبووكراوەتەوە و تەنیا خەڵكی هەرێمی كوردستان قەرەبوو نەكراونەتەوە

کوردستان TV
100%

سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسیی رایگەیاند: تا ئێستاش حكوومەتی عێراق كە میراتگری حكوومەتی پێش خۆیەتی پێویست بوو قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراون بكاتەوە، حكوومەتی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدای كردووە، تا ئێستا دانوستان كراوە، بەهۆی ئەو سیاسەتانەی كە حكوومەتی عێراق گرتوویەتییە بەر قەرەبووی هەرێمی كوردستان نەكراوەتەوە، چونكە خەڵكی عێراق قەرەبووكراوەتەوە و تەنیا خەڵكی هەرێمی كوردستان قەرەبوو نەكراونەتەوە".
لەبارەی هۆكاری كەمیی خزمەتگوزاریی پێشكەشكراو بە كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال، سەوسەن محەمەد میرخان دەڵێت "كاتێك خانەوادەیەك كەسێكی خۆشەویستی لەدەست دەدات، چاوەڕێی ئەوەیە كە حكوومەت ژیانێكی شایستەی بۆ دابین بكات و مافی خۆیەتی، چونكە هەرچی بۆ بكرێت ناكاتە دڵۆپەیەك لە خوێنی قوربانییەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ئێمە دووچاری قەیرانی دارایی بووینەتەوە و حكوومەتی عێراق بوودجە و قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستانی بڕی، نەتوانراوە ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكی كوردستان و كەسوكاری قوربانییان دابین بكرێت
هەروەها گوتی: هەرچەندە راستە بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان، مووچە و ئیمتیازاتیان هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە كەموكوڕییەكانی دیكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت. 
ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر كارەساتی شاڵاوی ئەنفالدا تێپەڕدەبێت كە لە ماوەی شەش مانگدا، بە هەشت قۆناغ ئەنجامدرا و تیایدا بووە هۆی لەناوبردنی 182هەزار كەسی بێتاوان و وێرانكردنی چوار هەزار گوند و تا ئێستاش ئێسك و پروسكی بەشێك لە هاووڵاتییان نەدۆزراونەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.