Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 02:21

بەنزینخانەكانی بەغدای پایتەختی عێراق جەنجاڵییەكی زۆریان بەخۆوە بینیوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی دروستبوونی قەیرانی كەمی سووتەمەنییەوە، بەنزینخانەكانی بەغدای پایتەختی عێراق جەنجاڵییەكی زۆریان بەخۆوە بینی.
لەكاتێكدا هاووڵاتییان نیگەرانن لە كەمی بەنزین و نۆرەی بەردەم بەنزینخانەكان نزیكەی دوو كیلۆمەترە، هێزە ئەمنییەكان لە بەردەم بەنزینخانەكاندا بۆ پێشگرتن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو، چاودێری رەوشەكە دەكەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئەو جەنجاڵییەی دروست بووە، بڕیاری دا بەنزینخانە حكوومی و تایبەتەكان 24 كاتژمێر كراوە بن.
جگە لە شارەكانی باشووری عێراق بەم دواییە لە شاری كەركووك-یش كە بە كانگای نەوتی عێراق دادەنرێت، قەیرانی كەمی سووتەمەنی سەری هەڵداوە.
 

ئاژانسه‌كان

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.