Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 12:21

"له‌ سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركرده‌كانی تا دێت عێراق و دونیا زیاتر پێویستى بە کورد دەبێت"

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 34مین ساڵیادی شاڵاوی ئه‌نفال په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لە سایەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرکردەکەی، هەتا دێت عێراق و ناوچەکە و دونیا لە ڕووى ئەمنییەت و وزەوە زیاتر پێویستى بە کورد دەبێت.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ 34ـەمین ساڵیادى شاڵاوى جینۆسایدى ئەنفالە لە هەرێمى کوردستان کە بە سیاسەتێکى شۆڤینیانە لەلایەن رژێمى بەعس، بە ئامانجى سڕینەوەى ناسنامە و لەنێوبردنى ئیرادەی گەلى کورد جێبەجێ کرا، بەڵام ئەم خەونە نەک هەر نەهاتە دى، بەڵکو نەتوانراش ئەو ناسنامە و ئیرادەیە لە گەلى کوردستان بسەنرێتەوە، بەڵکو لە سایەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرکردەکەی هەتا دێت عێراق و ناوچەکە و دونیا لە ڕووى ئەمنییەت و وزەوە زیاتر پێویستى بە کورد دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: سەرەڕاى هەوڵەکانى حکوومەت بۆ ناساندنى زیاترى شاڵاوى ئەنفال وەک جینۆسایدى گەلى کورد و قەرەبووکردنەوە و ڕێگریکردن بەرامبەر دروستبوونەوەى هەرجۆرە تاوانێکى لەمشێوەیە، پێویستە بە پێى دەستوور، حکوومەتى عێراق قەرەبووى سەرجەم کەسوکارى قوربانیان و شەهیدانى کۆمەڵکوژییەکەى کوردستان بکاتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وەک حکوومەتى هەرێمى کوردستان خۆمان بە ئەرکدار و بەرپرس دەزانین لە هەر جۆرە هاوکاری و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکى کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەموو هاووڵاتییانی کوردستان.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرەڕاى قەیران و ڕووداوە نەخوازراوەکان، چەندین پڕۆژەى گەورە و ستراتیژى لە گەرمیان ئەنجام دراون کە بناغەیەکى گرنگن لە بووژانەوەى ناوچەکە و دابینکردنى هەلى کار و ساغکردنەوەى بەرهەمى جوتیاران و بەردەوامیش دەبین لەم خزمەت و ئەو پەرەپێدانە، بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکارى شەهیدان و قوربانیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.