بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ 120 هه‌زار دینار خسته‌ڕوو.
چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی له ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌بودجه‌ی ساڵی 2022 خه‌ریكی گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگه‌ڕێننه‌وه 120 هه‌زار دیناری عێراقی.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌یف سامی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه گوایه له بودجه‌ی 2022ی ئه‌مساڵ نرخی دۆلار ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه 120 هه‌زار دینار دووره له ڕاستییه‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له ساڵی 2020 به‌فه‌رمی بڕیاری دا گۆڕانكاری له نرخی دراوه جیهانییه‌كان بكات و به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له 120 هه‌زاره‌وه بوو به 145 هه‌زار دینار.
ئه‌م بڕیاره‌ی بانكی ناوه‌ندی ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له شه‌قامی عێراقی دروست كرد و كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و كاڵاكان دروست كرد و تا ئێستاش هاووڵاتییان داوا ده‌كه‌ن نرخی دۆلار بگه‌ڕێته‌وه ئاستی جاران، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی به‌هۆی دروستبوونی قه‌یرانی ئابووری و هه‌ڵاوسان و كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئێستا داواكه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.