سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له بۆنه‌ی 34مین ساڵیادی شاڵاوی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م تاوانه‌ی دژی گه‌لی كورد ده‌یان هه‌زار كه‌سی تێدا بوونه قوربانی و سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی دیكتاتۆریان ڕیسوا كرد.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "تاوانەکانی ئەنفال دژی گەلی کوردمان دەیان هەزار کەسی تێدا بوونە قوربانی و سیاسەتەکانی ڕژێمی دیکتاتۆریان ڕیسوا کرد".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئەم ساڵیادە (34) هاندەرمانە بۆ کارکردن لەپێناو عێراقێکی دیموکراسی کە ئاشتی تێدا بەرقەرار بێت و بەرەنگاری ئەو ئەتوارانەش ببێتەوە کە دیکتاتۆرییەت و دوژمنکاری دەگێڕنەوە.
جێی باسه ڕژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 1988 به چه‌ند قۆناغێك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفالی دژی گه‌لی كورد ئه‌نجام دا و له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا 182 هه‌زار كه‌س ئه‌نفالكران و زیاتر له 4 هه‌زار گوندیش خاپوور كران، له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ساڵێك له ڕۆژی 14ی نیسان كه ڕۆژی ده‌ستپێكردنی قۆناغی شاڵاوی ئه‌نفاله له گه‌رمیان، ساڵیادی ئه‌م كاره‌ساته دژی گه‌لی كورد ده‌كرێته‌وه و له‌م ڕۆژه‌شدا چه‌ندان مه‌ڕاسیم و چالاكی به‌تایبه‌تیش له سنووری گه‌رمیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.