سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 34مین ساڵیادی شاڵاوی ئه‌نفالدا ڕایگه‌یاند، به تێپه‌ڕبوونی كات و دوای 34 ساڵ تا ئێستا تاوانی ئه‌نفالی دژی گه‌لی كورد كۆتایی نه‌هاتووه و زیندووه.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "34 ساڵ تا ئێستا تاوانی ئه‌نفال به تێپه‌ڕبوونی كات ون نه‌بووه و زیندووه".
ڕاشیگه‌یاند "تاوانی ئه‌نفال گه‌واهیده‌رێكی ئاشكرای سته‌م و دكتاتۆری و چه‌وساندنه‌وه‌یه دژی گه‌لی كوردمان".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ری ئه‌نفال و ئه‌م تاوانه وه‌حشیگه‌ری و به ئازاره یاد ده‌كه‌ینه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی و دادپه‌روه و یه‌كسان ده‌كه‌ینه‌وه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسی كه تێیدا ئاشتی و ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت".
جێی باسه ڕژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 1988 به چه‌ند قۆناغێك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفالی دژی گه‌لی كورد ئه‌نجام دا و له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا 182 هه‌زار كه‌س ئه‌نفالكران و زیاتر له 4 هه‌زار گوند وێران بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ساڵێك له ڕۆژی 14ی نیسان یادی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.