تیمی ئێرانی تایبه‌ت به گفتوگۆكانی ڤییه‌نا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ل شاندی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كان ڕاگیراوه.
محه‌مه‌د مرهندی یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو شێوازی مامه‌ڵه و گفتوگۆكانیان له گفتگۆكانی ڤییه‌نا گۆڕیوه، به‌و هۆیه‌وه بڕیاردراوه گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنه‌كانی ڤییه‌نا ڕابووه‌ستن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه پێمانوایه پاڵه‌په‌ستۆ ناوه‌خۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سه‌رۆك جۆ بایدن له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسڕائیل وای كردووه پێشكه‌وتنه‌كان له گفتوگۆكانی ڤییه‌نا كۆتاییان پێ بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنه‌كانی ڤییه‌نا تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌ته‌واوی ڕاوه‌ستاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.