ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، عێراق ئێستا له باشترین دۆخی دارایی و ئابووریدایه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه تا هه‌وڵ بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی بدات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق (واع) ڕایگه‌یاند: له مێژووی نوێی عێراقدا هیچ كات ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به دۆخی دارایی و ئابوورییه‌وه له دۆخێكی ئاوا باش‌دا نه‌بووه.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته ئه‌و دۆخه داراییه باشه‌ی ئێستای عێراق بقۆزرێته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی به‌ربوومی ناوخۆی نیشتمانی و بهركاخستنی زیاتری هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاك.
گوتیشی: سیاسەتی وەبەرهێنان بۆ سەرچاوە گەورەکان پێویستی به بهكاخستنی هاوبەشه ئابوورییه‌كان هەیە بۆ بەردەوامی دارایی و ئابوورییه‌كان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌نیا دۆخه تایبه‌ت و لهناكاوهكان حكوومه‌ت ناچار ده‌كات په‌نا بۆ سیاسه‌تی قه‌رزكردن ببات، له‌وانه‌ش كه‌مبوونی داهات و بوودجه‌ی وڵات كه له ماوه‌ی ڕابردوودا عێراق به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ڕووبه‌ڕووی دۆخێی خراپی ئابووری هاوشێوه ببووه‌وه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌م ئاسته به‌رزه‌ی ئێستا و زۆربوونی ده‌ستكه‌وت و داهات وا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات هه‌رگیز بیر له قه‌رزی ده‌ره‌كی نه‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.