ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له توركیا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له توركیا.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی و ئه‌ردۆگان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.