Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 10:39

هەولێر؛ کارەبا بۆ 138 بیری ئاوی خواردنەوە دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەبا بۆ 138 بیر ئاو دابین دەکەین کە بڕیارە لە پارێزگای هەولێر لێ بدرێن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسیویەتی "کارەبا بۆ ئەو 138 بیرەی ئاوی خواردنەوە دابین دەکەین کە بڕیارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمئاوی لە پارێزگای هەولێر لێ بدرێن."

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی بڕیارە 138 بیری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری لێ بدرێن، هەروەها کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین دەکرێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا بڕیاری دا بە خەرجکردنی 7 ملیار و 654 ملیۆن و 590 هەزار و 686 دینار بۆ هەڵكەندنی ژمارەیەک بیری ئاوی خواردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە پارێزگای هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.