Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 10:40

چەمچەماڵ؛ لە دوو ڕووداوی هاتووچۆ 3 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا  3 کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ هەینی دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا کە یەکێکیان لەسەر ڕێگەی سلێمانی چەمچەماڵ نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ بوو لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "لە ڕووداوێکی دیکە هاتووچۆدا لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال کەسێک برینداربوو بەداخەوە کەسێکیش گیانی لەدەستدا."

 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ناسنامەی ئەو کەسەشی ئاشکرا کرد کە لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەدا کە ئالان فازڵ حەسەن، تەمەنی 56 ساڵە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.