وەزارەتى بازرگانیی عێراق ئاشکرای کرد، برنجى تایلهندى گەیشتووە و لە ڕێگەى سەبەتەى خۆراکى مانگى رەمەزانەوە دابەش دهکرێت.
عەلا جبوورى، وەزیرى بازرگانیى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە ماڵپهڕى فەرمیی وەزارەتەکە بڵاو بووتەوە، ڕایگەیاندووه "43 هەزار تۆن برنجى تایلهندى لە ڕێگەى کەشتییەوە گەیشتووەتە کۆگەكانمان، لە چوارچێوەى بەشەخۆراکى مانگى رەمەزان دابەش دەکرێت."
وەزارەتى بازرگانیى عێراق لە مانگى ئاداردا ئاماژهى بهوه دا، بۆ مانگى رەمەزان دوو سەبەتەى خۆراک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.