وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی فۆڕمی دامەزرانی بڵاوکردبووەوە بۆ سه‌نته‌ری ئۆتیزمی ناحییه‌ی حاجیاوا له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە نه‌توانرا به‌شێوه‌یه‌كی دروست و دادپه‌روه‌رانه كه‌سانی شایسته به‌پێی خاڵبه‌ندییه‌كانی دانیشتووی حاجیاوا جیابكرێنه‌وه.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسیویەتی "به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی له فۆڕمی ئاماده‌كراوی ئۆنڵاین و زۆری داخڵكردنی زانیاری هه‌ڵه و نادروست له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانه‌وه نه‌توانرا به‌شێوه‌یه‌كی دروست و دادپه‌روه‌رانه كه‌سانی شایسته به‌پێی خاڵبه‌ندییه‌كانی دانیشتووی حاجیاوا جیا بكرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌مای سه‌ره‌كی وه‌رگرتن و په‌سه‌ندكردن دەبێت دانیشتوی سنووری ناحییه‌ی حاجیاوا بێت به‌شێكی زۆری پێشكه‌شكاران له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ناحییه‌ی حاجیاوا بوون."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە دوای دانانی خاڵبەندییەکان و لە کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن پێویستە ئەم بەڵێننامانەی خوارەوە بەردەست بن:
1. پێشکەشکردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نیشته‌جێبوون (كارتی زانیاری و پشتگیری نیشته‌جێبوون)
2. پێشکەشکردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی زانیاری كه‌سی (پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی)
3. پێشکەشکردنی كۆبۆنی خۆراک.
4. پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچوون ( پشتگیری ده‌رچوون به نمره)
5. پێشكه‌شكردنی مۆڵه‌تی گشتیی شوفێری بۆ پێشكه‌شكارانی پیشه‌ی شوفێری
وەزارەتەکە هەروەها نووسیویەتی "داوای لێبوردن له سه‌رجه‌م پێشكه‌شكاران دەکەین به دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خواره‌وه:
وەزارەتەکە پاڵپشت بە نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (275) لە 31/1/2022 و فەرمانی وەزاری وەزەارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (118) لە 1/2/2022 ژمارەیەک هاووڵاتی بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حاجیاوا دادەمەزرێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.