سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە، جەختیان لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستەنبوڵ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە."
ئاماژەی بەوەش دا کە "هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.