گەشتیارێکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی سنووری 14 وڵاتی بە پایسکیل بڕیوە، دوای گەیشتنی بە خەلیفان مۆبایلەکەی دەدزرێت، پۆلیسی خەلیفانیش توانی لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران دەستگیر بکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: گەشتیارێكی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی بەناوی كە بە پایسكیل سنووری 14 وڵاتی بڕیوە، بە مەبەستی درێژەدان بە گەشتەكەی سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات.
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ هەینی كاتێک لە سنووری ناحییەی خەلیفان پشوو دەدات مۆبایلەكەی دەدزرێت، دوای پەیوەندیكردنی ناوبراو بە پۆلیسی ناوشاری سۆران ئێشكگری بنكەی پۆلیسی خەلیفان و ئاگاداركردنەوەیان لەم بابەتە دەست بەجێ ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی پۆلیسی خەلیفان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.
ڕوونی کردەوە کە توانییان لە ماوەی 8 كاتژمێر تۆمەتباران دەست نیشان بكەن و پەڕوای لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و دادوەری لێكۆڵینەوە بە پێی ماددەی 446ی سزادان بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دەركرد دەستبەجێ تۆمەتباران لەلایەن بنكەی پۆلیسی خەلیفان دەستگیر كران و دانیان بە تاوانەکەدا نا و مۆبایلە دزراوەکە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردۆتەوە و کە دڵنیایی بە ھاووڵاتییان دەدەین وەک هەمیشە چاوکراوە دەبین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.