Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 10:50

دوو خاڵی سەربازی حەشدی شەعبی بۆردوومان كران

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازی حەشدی شەعبی کران.

پەیجی دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: بەگوێرەی زانیارییەکانمان لەنێوان دووڕییانی سمود لە ناحیەی زوممار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازیی فەوجی 87ی حەشدی شەعبی کران.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆر لە ئەنجامی بۆردوومانەکە زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە و دوو لە ئەندامانی دەستەکە برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.