كاتژمێر پێنج و سی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به كاتی هه‌ولێرو له یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر ستی و لێڤه‌رپول رووبه‌روی یه‌كتری ده‌بنه‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای وێمبلی به‌ناوبانگ له له‌نده‌ن به‌رێوه ده‌چێت ، ئه‌م یاریه له كاتێكدایه كه هه‌ردوو یانه رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو له خولی پرێمه‌ر لیگ روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و هه‌ردوو یانه‌ش به تۆمار كرندی دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون له خولی نایابی ئینگلیزی مان ستی له پله‌ی یه‌كه‌م دێت و لێڤه‌رپولیش له دوای ئه‌و دێت .
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خوله‌كه یانه‌ی مان ستی به‌ربه‌ستی یانه‌ی ساوسهامبتۆنی بری و به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه ، یانه‌ی لێڤه‌رپولیش به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێستی برده‌وه‌و گه‌یشته ئه‌م قۆناغه
یانه‌ی مان ستی هه‌ول ده‌دات سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و چاویشی له‌وه‌یه بۆ جاری حه‌وته‌م نازناوه‌كه به‌رزبكاته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی لێڤه‌رپول تا ئێستا حه‌وت جار به نازناوه‌كه شاد بووه‌و له‌هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی هه‌شته‌م نازناوه
شایه‌نی باسه جامی یه‌كیتی یانه‌كانی ئینگلته‌را له وه‌رزی هه‌زارو هه‌شت سه‌ت و حه‌فتاو یه‌ك بۆ هه‌زارو هه‌شت سه‌ت و حه‌فتاو دوو ده‌ستی پیكردوه‌و یانه‌ی وانده‌رز یه‌كه‌م یانه بووه كه نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه .
ئه‌م ئێواره‌یه له قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئینگلته‌را مانچسته‌ر ستی و لێڤه‌رپول روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.