له ده‌ست پێكی گه‌ری سی و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی تۆمار كرد‌و پله‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانیشی قایمتر كرد .
میلان له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانه‌ی جه‌نه‌وای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، له گێمی یه‌كه‌م له خوله‌كی یازده رافاییل لیاوی پرتوگالی به تۆمار كرندی گۆلێك خاوه‌ن مالی له یاریه‌كه پێشخست .
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون ، تا له خوله‌كی هه‌شتو حه‌وت یاریزانی به‌رازیلی جۆنیۆر مسیاس گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ میلان تۆمار كرد‌و یاریش به‌م دوو گۆله كۆتایی پێ هات و ئه‌ی سی میلان بیست و یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به حه‌فتاو یه‌ك خال پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی به‌هێزتر كرد‌و یانه‌ی جه‌نه‌واش تووشی پازده‌مین دۆراندن هات و به بیست‌و دوو خال له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو له دابه‌زین بۆ ریزی یانه پله دووه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه .
له خولی ئیتاڵیادا میلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر جه‌نه‌وا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.