له گه‌ری سی و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سیبزیای میوانداتری تۆمار كرد و به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه .
یاریه‌یه له سیبزیاو له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لبێرتۆ بیكۆ به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش یاریزانی كرواتی مارسیلۆ برۆزۆڤیتش له خوله‌كی سی‌و یه‌ك تۆماری كرد ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو سێ لاوتارۆ مارتێنزی ئه‌رجه‌نتینی به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئینته‌ر میلان كرده دوو ئه‌وه‌نده ، له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت جیۆلیۆ ماگیۆری ئیتالی گۆلێكی بۆ سیبزیا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه ، به‌لام دوو خوله‌ك دواتر ئه‌لێكس سانشێزی شیلی گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی ئینته‌ر میلانی میوان كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش بیسته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به شه‌ست و نۆ خال و به‌جیاوازی دوو خال له دوای ئه‌ی سی میلانی پێشه‌نگه‌وه دێت و یانه‌ی سیبزیاش تووشی هه‌ژده‌مین دۆراندن هات و به سی‌و سێ خال له پله‌ی پازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
ئینته‌ر میلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سیبزیا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.