له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد و ریاڵ بێتس به بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون .
له میانی ده‌ست پێكی گه‌ری سی و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریال سۆسیداد له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نوێتا میوانداری یانه‌ی ریال بێتسی كرد و هه‌ردوو یانه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون .
له ته‌واوی ماوه‌ی یاسایی و له هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ند جارێك به ختی خۆیان تاقی كرده‌وه‌و گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی ئه‌وی تریان به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام ته‌واو بوون و هیچ گۆلێك له یاریه‌كه تۆمار نه‌كرا ، له دوا خوله‌كی یاری ناوبژیوان به‌كارتی سوور یاریزانی ریال سۆسیداد دایڤید سیلڤای كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، ریال بێتس شه‌شه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاو حه‌وت خال له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی ریال سۆسیدادیش له ده یاری له‌م وه‌رزه یه‌كسان بوه‌و به په‌نجاو پێنج خال له پله‌ی شه‌شه‌م دێت .
له لالیگلادا ریال سۆسیداد و ریاڵ بێتس یه‌كسانبوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.