له ده‌ست پێكی گه‌ری سی و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له یاریه‌كی پر گۆل‌دا یانه‌ی مۆناكۆ له یانه‌ی رینی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای روازه‌ن پارك به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی فیكه‌ی ناوبژیوان و له خوله‌كی سێ یاریزانی فه‌ره‌نسی ڤلاڤیان تایت گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، له خوله‌كی دوازده یانه‌ی مۆناكۆ له رێگای یاریزانی به‌رازیلی ڤانده‌رسۆن ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت ویسام بن یه‌دیری فه‌ره‌نسی گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و مۆناكۆی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت مایرۆن بوادۆی هۆله‌ندی گۆلی سییه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد، له دوا خوله‌كی یاریش ناوبژبوان لێدانێكی سزای بۆ رین هه‌ژمار كرد‌و یاریزانی فه‌ره‌نسی مارتن تیریێر گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له سوودی مۆناكۆ كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش پازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به په‌نجاو سێ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی رینیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و به په‌نجاو شه‌ش خال له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
له خولی فه‌ڕه‌نسادا مۆناكۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رین تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.