Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 02:20

له‌ سەڵاحەددین داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی دوو چەکداری لە ئاکامی پەلامارێکی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

دەستەی ناوبراو بڵاوی کردەوە کە تیرۆریستانی داعش ھەوڵیانداوە پەلاماری بارەگای فەوجی شەش سەربە لیوای 22 حەشدی شەعبی بدەن لە دوورگەی عیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، بەڵام ھێزەکانییان بەرپەرچی پەلامارەکەی داعشیان داوەتەوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی موسڵ، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.