له ئێستادا هەندێک لایەنی سیاسی هەوڵی کەمکردنەوەی کورسیی پێکهاتەکان دەدەن لە پەرلەمانی کوردستان، لەو بارەیەوە، وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی (کاروباری پێکهاتەکان) رایدهگهێنێت: ئێمە دژی کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاین و دەبێت ژمارەی کورسیی کۆتا زیاد بکرێت لەجیاتی ئەوەی کەم بکرێتەوە.
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی (کاروباری پێکهاتەکان). بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: بۆ ئەوەی پێکهاتەکان زیاتر بەشدار بن لە پیڤاژۆی سیاسیدا و بەشداریی ڕاستەقینەیان هەبێت، دەبێت زیاتر گرنگی بە پێکهاتەکان بدرێت و هەوڵی زیادکردنی نوێنەراتیکردنیان بدرێت.
لەبارەی هەندێک لایەن کە لە هەوڵی ئەوەدان ئەم کورسییانە کەم بکرێنەوە، رایگهیاندووه: ئەم هەوڵە پاشەکشەکردنە لە دیموکراسییەت و دژی پێکەوەژیانی ئایینی و پێکهاتەکانە لە هەرێمی کوردستان، ئیستا هەرێمی کوردستان دەڤەرێکی باشی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەکانە.
ئهوهشی خستووهته ڕوو: ئەوەی دەکرێت قبووڵکراو نییە و هەر هەوڵێکیش لەم جۆرە زیان بە پێکهاتەکان دەگەیەنێت، چونکە زرووفی پێکهاتەکان زرووفێکی تایبەتە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە جددی پشتیوانیی پێکهاتەکان دەکات و ئەم پێکەوەژیانەش بەباشی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە.
ئایدن مهعرووف ئاماژهی بهوهشكردووه: پێکهاتەکانی بەشداری حکوومەت، بەتایبەت تورکمان، هاوپەیمانییان لەگەڵ پارتی وەک پارتێکی براوەی هەڵبژاردن هەیە، وەک چۆن هەموو پارتەکانی دیکە هاوپەیمانییان هەیە، ئێمەش مافی خۆمانە بەشدار بین و هاوپەیمانییش لەگەڵ کێ بکەین، پابەندین بەو ڕێککەوتنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.