وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند کە بەپێی ئەوەی ھەڵسەنگاندنیان بۆ گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، دەرکەوتووە بەڕێژەی سەدا 80ی ئەو گرێبەستانە دروستن و کێشەیان نییە، بەڵام کێشە لە سەدا 20ی گرێبەستەکاندا ھەیە و ھەوڵدەدەن بە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم چارەسەریان بکەن.
ئێحسان عەبدولجەبار لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی فورات باسی لە دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کورستان کرد و رایگەیاند کە بەجێبەجێ کردنی سێ خاڵ، دەتوانن دۆسیەی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، یەکەم پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکان، دووەمیش دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتە سەربە حکوومەتی فیدراڵیی لە ھەرێمی کوردستان و سێیەمی بە ھاوبەشی دۆسیەی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن.
گوتیشی: بە ئەمانەتەوە ئەوە دەڵێم، ھەرێمی کوردستان تاوانێکی گەورەی نەکردووە، ھەڵسەنگاندنمان بۆ گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، دەرکەوتووە بەڕێژەی سەدا 80ی ئەو گرێبەستانە دروستن و کێشەیان نییە، بەڵام کێشە لە سەدا 20ی گرێبەستەکاندا ھەیە و ھەوڵدەدەین بە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم چارەسەریان بکەین.
پێشتر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ئه‌ندامی شاندی دانوستكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گەیاندبوو: به‌غدا كۆمه‌ڵێك پێشنیاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌بوو، كه كۆمپانیایه‌ك بۆ فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت موڵكی به‌غدا بێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و پێشنیاره‌ی هه‌بوو كه هه‌ر خۆی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت دابمه‌زرێنێت، ببێته موڵكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ته‌واوی پابه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه رێك ده‌خرێنه‌وه.
دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، داواكاریی و پێشنیاره‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێم كه موڵكی ئه‌وان بێت ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌وان روونكردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 112ـی ده‌ستوور، بڕگه‌ی دوو نه‌وت ده‌فرۆشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.