یانه‌ی تۆتنهام ڕایگه‌یاند، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
له‌مباره‌وه تۆم ڕۆدی گوته‌بێژی فه‌رمی یانه له‌نده‌نیه‌كه ئاشكرایكرد كه له پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كۆنتێ تووشی كۆرۆنا بووه‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆی كه‌ره‌نتین كراوه، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی نیه‌و باری ته‌ندروستی باشه‌و جێگیره.
تۆم ڕۆدی گوتیشی، ئه‌گه‌ری زۆره سبه‌ی شه‌ممه كۆنتێ له یاری تۆتنهام له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برایتۆن له هه‌فته‌ی سیی و سێیه‌می خولی ئینگلته‌را ئاماده‌بێت.
شه‌ممه‌ی ڕابردوو له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانداری برده‌وه‌و ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوحه‌وت خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت .
راهێنه‌ری تۆتنهام تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنابوو

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.