Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 06:56

داتاکانی دابەشکردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار بەسەر پارێزگاکان بڵاو دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەر‌ێمی کوردستان ڕایگەیاند دابەشکردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار بەسەر هاووڵاتییان بەردەوامە، هەروەها داتای ئەو بڕانەی ئاشکرا کردووە کە بەسەر پارێزگاکان دابەش کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسیویەتی "لە دوای رێکەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان بە نرخی 690 دینار لە رێکەوتی 28ی ئابی 2021 تاوەکو 6ی نیسانی 2022 بڕی 117 ملیۆن و 974 هەزار و 529 لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە."

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە  دوای ئەوە بەمشێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە:

- پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە: 50 ملیۆن و 404 هەزار و 375 لیتر

- پارێزگای ھەولێر:41 ملیۆن و 721 هەزار و 407 لیتر

- پارێزگای دھۆک: 25 ملیۆن و 848 هەزار و 747 لیتر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.