سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات.
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و وێڕای پیرۆزبایی نووسیویەتی "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی. هەروەها خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم
مەسعود بارزانی
16ـی نیسانی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.