جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی جەختی لە خزمەتکردن و چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک کردەوە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمرۆ لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ سەرۆک و ڕابەری گەلەکەمان کۆمەڵێک پرسی گرنگی تایبەت بە عێراق و کوردستان و پارتیمان و کەرکووکمان تاوتوێ کرد.
ڕاشیگەیاند: ڕێنماییەکانی جەنابیان هەمیشە ئەوەیە لە هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەک بین خزمەتکردنی خەڵک و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان پێویستە لە پێشینەی ئەرکەکانمان بێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە دیسانەوە جەنابیان جەختی لەسەر خزمەتکردن و چارەسەرکردن و چاککردنی دۆخی کەرکووک کردەوە، هەروەها لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی "سوپاس بۆ پاڵپشتی و پشتگیری بەردەوامیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.