بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق بڕیاری نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دهردهكات و ڕایدهگهیهنێت، تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە كە مۆدێلیان 2020 بۆ سەرەوەن و پێشنیازیان كردووە بڕیاری مراندنی ئۆتۆمبێلێک بەرامبەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلێكی نوێ چالاک بكرێتەوە.
محەممەد زەیدی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی عێراق ئاماژهی بهوهكردووه کە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلی دروستكردنیان تەنیا دوو ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە جێگیر كراوە واتە بۆ ئەمساڵ دوو مۆدێل خوار ئەوە هاوردە دەكرێن .
ڕوونیشی کردۆتەوە "هەر ئۆتۆمبێلێک مۆدێلەكەی لە 2020 كەمتر بێت ئەوا رێگەی پێ نادرێت هاوردە بكرێت، هەروەها پێشنیازیان كردووە بڕیاری مراندنی ئۆتۆمبێل بەرامبەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلێكی نوێ چالاک بكرێتەوە."
ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی بڕیاری 68ی ساڵی 2016 هاووڵاتییان سەر پشک دەكات لەوەی ئۆتۆمبێلەكەی بمرێنێت یان ژمارەیەكی دیكە بكرێت، بۆ ئەمەش نرخی یەك مەكینە "سلندەر" 500 هەزار دینار دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.