Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 05:26

بوومەلەرزەیەک لە قەزای کەلار ڕوویدا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر لە قەزای کەلار ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر قەزای کەلاری هەژاندووە.

ڕاشیگەیاند کە بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە ڕوویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە 14 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەلارەوە دوورە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی بوومەلەرزە دیارینەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.