Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:28

داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا دەكرێت بە پەلە چەكی قورس بدەنە ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

ئورسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا دەكات بە پەلە چەكی قورس بدەنە ئۆكراینا.
ئورسولا ڤۆندەرلاین لە دیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی بێڵد ئێم زونتاگ-ی ئەڵمانی گوتی: لەسەر هەموو ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە یەكێتی ئەوروپا پێویستە بە پەلە چەك رەوانەی ئۆكراینا بكەن،ئەو كاتە ئەو وڵاتە دەتوانێ خۆی لەبەرامبەر هێرشەكان رابگرێت.
هەروەها سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا گوتی: جیاوازی لە نێوان چەكی سووك و قورس نییە و دەتواندرێت رەوانەی خاكی ئۆكراینا بكرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.