Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:23

ڕووسیا كۆنترۆڵكردنی شاری ماریوپۆڵی ئۆكرانیای راگەیاند

تەنها دەرفەتی مانەوەیان لە ژیاندا ئەوەیە ئەو خۆبەخشانە چەكەكانیان دابنێن و خۆیان بە دەستەوە بدەن
کوردستان TV
100%

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویكردەوە تاوەكو 16 ی مانگی چوار لە شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو هێزەكانی ئۆكرانیا زیاتر لە 4000 كەسیان لەدەستداوە.
لە سەرەتای دەستپێكردنی داگیركارییەكەی ڕووسیاوە لە ئۆكرانیا، هێزەكانی ڕووسیا بەردەوام هەوڵییانداوە شاری ماریوپۆڵی سەر دەریای ئازۆڤ بگرن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گوتی : سەرانسەری ناوچەكانی دانیشتوان لە شاری ماریوپۆڵ بەتەواوەتی پاككراونەتەوە، ئەو گروپە ئۆكرانیەی كە ماوەتەوە لە ئێستادا بەتەواوەتی لە وێستگەی ئازۆڤستاڵی ماددە كانزاییەكان گەمارۆدراون.
گوتیشی : تەنها دەرفەتی مانەوەیان لە ژیاندا ئەوەیە ئەو خۆبەخشانە چەكەكانیان دابنێن و خۆیان بە دەستەوە بدەن. 
 لەلایەكی دیكەوە ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە نوێترین روونكردنەوەی لەبارەی ئەو هێرشانەوە دا كە لە 24ی شوباتەوە لەلایەن رووسیاوە كراوەتە سەر ئۆكراینا .
زێلێنسكی ئاشكرای كرد كە رووسیا بە یەكجارەكی ئۆكراینای لەدەستدا و گوتی: هەروەها رووسیا تەواوی جیهانی لەدەستدا. لە مەودوا لە هەموو لایەكەوە پشتی تێدەكرێت.
ژێدەر/ دەنگی ئەمەریكا
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.