Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 02:21

 شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاكانی عێراق دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

كەشناسی عێراق رایگەیاند: سبەی دووشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاكانی عێراق دەگرێتەوە .
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئە‌مڕۆ یەكشەممە 17-4-2022 بڵاویكردۆتەوە كە سبەی دووشەممە لەناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق پلەكانی گەرما بەراورد بەرۆژانی رابردوو بەرزتر دەبنەوەو بەرزبوونەوەیەكی كەمی خۆڵبارینیش روودەدات .
هەروەها كەشناسی عێراق بۆ رۆژی سێشەممە پێشبینی كردووە كە لەناوەڕاستی عێراق لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كاریگەری رەشەبای باشوری رۆژهەڵات بۆ سەر ناوچەكە دەستپێبكات و لەهەندێك ناوچە خێراییەكەی بگاتە 30-40 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، هەروەها لەناوچەكانی باكووریش كاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە دەمێنێت، سەبارەت بەناوچەكانی باشووریش بەهۆی كاریگەری زۆری خۆڵبارینەكەوە مەودای بینین بۆ 2-4 كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق  ئاماژەی بەمەشداوە كە كاریگەری خۆڵبارینەكە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت و رۆژی پێنج شەممە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە.

پسپۆرانی بواری كەشناسی ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەی چەند جارێكە عێراقی گرتۆتەوە بۆ كەم بارانی دەگێرنەوە. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.