رۆژی پێنج شەممە 14-4-2022 لە وڵاتی ئەڵمانیا لە باخچەی ئاژەڵانی بەرلین ، بەتەمەنترین مەیموون بەناوی (فاتوو)لە جیهان ساڵیادی لە دایك بوونیكرایەوە، تەمەنی بوو بە 65 ساڵ.
ئەم مەیموونە سەر بەخێزانی گۆرێلایە وەكو زانراوە ،زۆربەی گۆرێلاكان تەمەنیان لە 40 ساڵی تێپەڕ ناكات، بۆیە لە ئێستادا پسپۆران بەووردی كار لەسەر ژیانی ئەم مەیموونە دەكەن.
بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی بەرلین لەسەر ئەم مەیموونە لە بەیاننامەیەك دا بڵاویانكردوە كە فاتوو لە ساڵی 1953 هاتۆتە نێو باخچەكەیان بەشێوەیەكی باش خزمەت كراوە ،تائێستاش چەندین لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە لەهەمان كاتدا لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوام دەبن.
ئا- كامران
ژێدەر- ئەلعەرەبیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.