Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 03:46

وەزارەتی حەجی سعوودیە: ئافرەتان بێ ئەوەی كەسێكی نزیكی خۆیان لەگەڵدابێت دەتوانن عومرە ئەنجام بدەن

کوردستان TV
100%

سعوودیە بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئەنجامدانی عەمرەی ئافرەتان راگەیاند.
هیشام بن سەعید، گوتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سەبەق 
رایگەیاند :پێشتر بۆ ئەوەی ئافرەتێكی خوار تەمەن 45 ساڵ بتوانێت عومرە ئەنجام بدات، پێویست بوو كەسێكی نزیكی خۆی لەوانەیە (باوك، خەزوور،كوڕ،برا، مام و خاڵ)ی هاوەڵی بكات
گوتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ئاشكرای كرد كە ئیتر ئەو مەرجە هەڵگیراوە و ئافرەتان بێ ئەوەی كەسێكی نزیكی خۆیان لەگەڵدابێت، دەتوانن ڤیزە وەربگرن و عومرە ئەنجام بدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.