جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا جەختی کردەوە کە پێویستە په‌رله‌مان به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و هه‌ڵبژاردن دوانه‌كه‌وێت.
پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد و له دیدارەكەدا دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
ڕاشیگەیاند: په‌یوه‌ست به‌پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره په‌یڕه‌وی و سیاسییه‌كان، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتوو مافی خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌موولایه‌كمان به‌رپرسیاریه‌تیی سیاسی و یاساییمان له‌سه‌رشانه بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان. هەروەها جه‌ختیی كرده‌وه كه ده‌بێت په‌رله‌مان به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبستیت و هه‌ڵبژاردن دوانه‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌ردوامی پێبدرێت.
جەختیشی کردەوە کە ئه‌ركی یاسایی و سیاسیی هه‌موولایه‌كمانه زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف بكه‌ین و مافی گه‌لی كوردستان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دیموكراسی په‌ك نه‌خرێت، ده‌بێ سازان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ نزیككردنه‌وه‌ى ڕاوبۆچوونه جیاوازه‌كان هاوته‌ریب بێت و هیچ لایه‌ك كارى لایه‌كی دیكه نادیده نه‌گرێت و ڕێگرى له كارى په‌رله‌مان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه په‌یڕه‌وی و یاساییه‌كانی نه‌گرێ.
ئاماژەی بەوەش دا کە هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر دوایین ڕه‌وشی سیاسی و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد و هه‌ڵوێست و پشتیوانیی به‌رده‌وامیی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخێندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.