ئێران ڕایگەیاند، تا ئه‌و كاته‌ی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمی زیندوو نه‌كرێـته‌وه، رێگه نادات چاودێرانی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی ده‌ستیان به زانیارییه‌كانی كامێراكانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بگات.
به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی گوته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له میانی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێران رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به كامێرا‌كان رێكۆرد ده‌كرێن لای تاران ده‌مێننه‌وە ته‌نانه‌ت ره‌نگه سه‌رجه‌میان بسڕینەوە.
ئێران چه‌ند مانگه رێگه‌ی گرتووه له‌وه‌ی چاودێرانی ئاژانسی وزه‌ی نێودوڵه‌تی ئه‌تۆمی ده‌ستیان رابگات به زانیارییه‌كانی تۆماركراوی كامێراكانی چاودێری بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی كه به‌شێكه له پابه‌ندبوونی ئیران به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ک.
هاوكات ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو، ئاشكرای كرد کە ئێران سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی نێو كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سانترفیوژنی له كارگه‌ی كه‌ره‌جه‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی نوێی خۆی گواستووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یەوه كه‌مالوه‌ندی ئاشكرای كرد، بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی ئامێری نوێی سانترفیوژن، پلانی نوێی ئه‌منی و گشتگیرترمان داڕشتووه. ئێستاش به‌شی زۆری ئه‌و كارگه‌یه‌مان له شوێنی پێشووی خۆی راگواستووه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیمان بۆ بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز و ئەسفه‌هان گواستووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.