Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 02:20

کەرکووک؛ پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک 5 تیرۆریستیان دەستگیر کردووە.

لیوا یەحیا ڕەسوول گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر ئەمڕۆ یەکشەممە 5 تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کەرکووک دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاند: ئەو تیرۆریستانە سەر بە پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش بوونە و لە دیوانی جوند کاریان کردووە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و دانپێدانانەکانیشیان تۆمار کراوە و ڕادەستی دادگە کراون بۆ وەرگرتنی سزاکانیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.