به‌یانی ئه‌مرۆ دوا مۆڵه‌ت كه ڕووسیا به سه‌ربازانی ئۆكراینای دابوو بۆ دانانی چه‌كه‌كانیان له ماریۆپۆڵ كۆتایی هات،وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیاوه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو سه‌ربازانی ئۆكراین كه هێشتا له ماریۆپۆل شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌زیندویی ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر له رۆژی یه‌كشه‌ممه و له‌كاتژمێر شه‌شی به‌یانی به‌كاتی مۆسكۆ چه‌كه‌كانیان فڕێبده‌ن و خۆیان راده‌ست بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌ربازانی ئۆكراینای كرد له‌ماریۆپۆل داوایكردبوو چه‌كه‌كانیان دابنێن و چیتر ڕووبه‌ڕوویان نه‌بنه‌وه، هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی زۆر به‌قورسی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و ماریۆپۆل به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن
.ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد شه‌ڕكردنی زیاتر له ماریۆپۆل له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئۆكراینی و بیانییه‌كان بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات.
هاوكات ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ڕایگه‌یاند کە بارودۆخی شاری ماریۆپۆل زۆر به سه‌ختی ماوه‌ته‌وه و كیێڤ ڕۆژانه له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رگریكارانی شاره‌كه‌دا، هه‌روه‌ها زیلێنسكی ڕووسیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵ ده‌دات دانیشتوانی شاری ماریۆپۆل بكاته ئامانج و له‌ناویان ببات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.