به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ دیاربه‌كر و هانۆڤه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژانه‌ش 90 گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: بڕیاره گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ دیاربه‌كر ده‌ست پێ بكاته‌وه، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه و چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كه‌ین خشته‌مان بۆ ره‌وانه بكات، به‌ڵام بۆ هانۆڤه‌ر ده‌ست به گه‌شته‌كان كراوه كه هه‌فته‌ی دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێ.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌شته‌كانیان به‌رده‌وام له زیادبووندایه و پێشتر رۆژانه 50 گه‌شت ھه‌بوو، به‌ڵام ئێسته رۆژانه زیاد بووه بۆ 89 گه‌شتی ئاسمانی له رۆژێكدا.
پێشبینیشی كرد كه له داهاتوودا گه‌شته‌كان زیاتر ببن،ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی داوایان لێ ده‌كه‌ن، ژماره‌ی گه‌شته‌كانیان زیاتر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.