بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئێران دەستی کردووە بە گواستنەوەی دامەزراوەی دروستکردنی ئامێرەکانی سەنتەرفیوج بۆ پێگە ئەتۆمییەکەی لەژێر زەوی لە نەتەنز.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران "ئیرنا" لە زاری بەهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی وزەی ئەتۆمی ئێرانی گواستەوە و رایگەیاند، دەسەڵاتداران دەستیان کرد بە گواستنەوەی ئامێرەکان بۆ شوێنێکی پارێزراوتر.
بەپێی ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس"، کەمالوەندی راشیگهیاند: بەداخەوە بەهۆی ئەو کردەوە تیرۆریستییەوە کە لە کەرەج روویدا ناچاربووین رێوشوێنە ئەمنییەکان چڕ بکەینەوە، بۆیە بەشێکی گرنگمان لە ئامێرەکان گواستەوە بۆ نەتەنز و ئەسفەهان.
جێی باسە، دامەزراوەی دروستکردنی ئامێرەکانی سەنتەرفیوج لە شاری کەرەج لە مانگی حوزەیرانی رابردوو دووچاری هێرشێک بوویەوە کە ئێران بە "کردەوەیەکی تێکدەرانە" وەسفی کرد.
بەهۆکاری ئەمنی ئێران ئامێرەکانی دامەزراوەیەکی ئەتۆمی دەگوازێتەوە بۆ ژێر زەوی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.