دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 50 رۆژ بەسەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کە تا ئێستا کۆتاییەکی دیار نییە، جیهانی دووچاری مەینەتیی زۆر کردەوە، چونکە ئەم جەنگە لێکەوتەی گەورەی هەیە لە سەرتاسەری جیهان بەتایبەتی لەسەر ئاسایشی خۆراک.
دیڤید پێسڵی، سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە هۆشداری دا و گوتی، ئەم جەنگە قەیرانێکی خۆراک دروست دەکات کە هەموو شتێک تێدەپەڕێنێت لەوەتەی لە دوای جەنگی دووومی جیهانییەوە بینیومانە، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەکانی خۆراک و رەنگە کەمبوونەوەی چڕ لە کەلوپەلە سەرەکییەکان لە زۆرێک لە وڵاتان کە پشت دەبەستن لەسەر هەناردەی رووسیا و ئۆکراینا.
بە پشتبەستن بە داتاکانی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو"، ئۆکراینا و رووسیا بەرهەمهێنەری سەرەکی گەنم و جۆ و گەنمەشامین، لەنێوان ساڵانی 2016 - 2020 تێکڕای 27 و 23 و 15%یان لە هەناردەکردنی جیهانیان پێک هێناوە.
هەروەها ئەو دوو دەوڵەتە نزیکەی 12% لە تۆی شێلم و 10% لە تۆی گوڵەبەڕۆژە لە جیهاندا پێک دەهێنن و خودی بەرنامەی خۆراکی جیهانی 50% لە پشتیوانی دانەوێڵە لە ناوچەی ئۆکراینا و رووسیا بەدەست دەهێنێت.
بە گوێرەی بەرنامەی خۆراکی جیهانی بە تێکڕا زیاتر لە 800 ملیۆن کەس دووچاری تارمایی برسێتی بوونەتەوە لە سەرتاسەری جیهان و، 44 ملیۆن کەس لە 38 دەوڵەت لە لێواری برسێتیدان.
کاریگەرییەکانی جەنگی ئۆکراینا لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.