لەچوارچێوەی یاریەكانی گەری سی و دووی خولی ئیسپانیا، یاری لوتكەی ئەم گەرە لەنێوان هەردوو یانەی سڤییا و ریاڵ مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی بەرێوەچوو، دوای یاریەكی بەهێز یانەی ریاڵ مەدرید توانی ریمۆنتادا بەسەر سڤییا تۆمار بكات.
دەستپێكی یاریەكە بەگەرم و گوری لەنێوان هەردوولا دەستی پێكرد، لەخولەكی بیست و یەك ئیڤان راكیتیچ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ سڤییا تۆماركرد، چوار خولەك دوای ئەم گۆڵە لەدەرفەتێكدا ئیریك لامیلا گۆڵی دووەمی بۆ سڤییا تۆماركردو ئەركی شاهانەی لەیاریەكەدا ئەستەم كرد.
لەچارەگی كۆتایی ئەم گێمە یاریزانانی ریال مەدرید گوشاری زۆریان خستە سەر گۆڵی میواندار، بەڵام هەوڵەكان بێ ئاكام بوو، گێمی یەكەم سیڤییا بەدوو گۆلی بێ بەرامبەر لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم یاریەكە بەگەرم و گوری لەنێوان هەردوولا درێژەی هەبوو، لەخولەكی پەنجا رۆدریگۆ گۆلێكی بۆ رال مەرید تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە، گوشارەكانی ریال مەدرید بۆ سەر گۆلی سڤییا بەردەوامبوو، ئەم جارەیان لەخولەكی هەشتاو سێ ناچۆ توانی بەلێدانێكی بەهێز لەناو ناوچەی سزا گۆلی دووەم و بەرامبەر بوونەوە بۆ ریاڵ مەدرید تۆماربكاتەوە، یاریزانانی ریاڵ مەدرید مكوربوون لەسەر بردنەوەی یاریەكە، لەكۆتا خولەكی یاریەكە كەریم بنزیمای فەرەنسی گۆڵكاری یانەی شاهانە گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد.
بەمجۆرە یاریەكە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەسەركەوتنی یانەی ریال مەدرید تەواو بوو، بەم بردنەوە ریال مەدرید كۆی خالەكانی لەپیشەنگی ریزبەندی بووە حەفتاو پێنج خاڵ و بەجیاوازی پانزە خاڵ لەپێش بارسێلۆنای خاوەن پلەی دووەمە.
له لالیگادا ریاڵ مهدرید سهركهوتنێكی گرنگی بهسهر سیڤییا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.