له‌دوا یاری گه‌ری سی و دووی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا كاتژمیر ده‌ی شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانه‌ی كادێزی خاوه‌ن پله‌ی هه‌ژده‌هه‌می ریزبه‌ندی ده‌كات.
بارسێلۆنا به‌ئومێدی ئاشت كردنه‌وه‌ی دلی هانده‌ران و جه‌ماوه‌ركه‌ی دێته نێو یاریگا، چونكه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌لمانی دووچاری دۆڕاندن و دوورخستنه‌وه له‌ركابه‌ریه‌كانی یۆرۆ لیگ هات، بۆیه هه‌موو هه‌ولی چاڤی یاریزانه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنایه، براوه‌ی سێ خالی ئه‌م یاریه بن تا له‌ریزبه‌ندی دووه‌می لالیگا دوانه‌كه‌ون.
بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ ته‌واو بێ ئومێد بووه له‌به‌ده‌ست هێنانی نازناوێك، بۆیه ئه‌ركی چاڤی و قوتابیه‌كانیه‌تی پارێزگاری له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كادێز ته‌واوی هه‌وله‌كانی بۆ خۆ ده‌ربازكردنه له‌ناوچه‌ی دابه‌زین، له‌ئێستادا ئه‌و تیپه بیست‌و هه‌شت خالی هه‌یه و به‌جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌دوای یانه‌كانی خیتافی و گه‌رناتا دێت كه له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دوورن.
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا رووبه‌رووی كادێز ده‌بێته‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.